Biography
مامۆستا لە بەشی پەروەردەی تایبەت / کۆلیژی پەروەردە / زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر.
یەکەم دکتۆرا لە بواری شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق
پسپۆری گشتی : دکتۆرای فەلسەفە لە پەروەردەی تایبەت
پسپۆری وورد: شلەژانی شەبەنگی ئۆتیزم
ماستەر: لە کۆمەڵناسی پەروەردەیی
دبلۆمی ئەکادیمی لە دەستنیشانکردنی شڵەژانی ئۆتیزم
دبلۆمی ئەکادیمی پێوەری زیرەکی
ئەزموونی چواردە ساڵ مامۆستایی لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و سۆران
راوێژکاری پسپۆر لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەری شڵەژانی ئۆتیزم
........................................................................................................................
لە ساڵی ٢٠٠٢/٢٠٠٣ خوێندنی بەکالۆریۆسم لە بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەددین تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦/٢٠٠٧ بۆ جاری دووەم خوێندنی بەکالۆریۆسم لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەددین بە پلەی زۆرباش تەواوکردووە ، لەسەر ئاستی کۆلێژی ئاداب یەکەم بووم ، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستم بە خوێندنی ماستەر لە هەمان زانکۆ کرد و لە ساڵی ٢٠١١ پلەی ماستەرم لە بواری کۆمەڵناسی پەروەردەیی بەدەست هێنا ، لە ساڵی ٢٠١١ نازناوی زانستیم وەک مامۆستای یاریدەدەر وەرگرتوە . لە ساڵی ٢٠٢٤ دکتۆرای فەلسەفە لە بواری پەروەردەی تایبەت / شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم بە دەستهێناوە .دواتر لە بەشەکانی دەروونزانی و کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران بۆ ماوەی حەوت ساڵ وانەکانی تیۆرییەکانی کەسایەتی و فەلسەفەی پەروەردە و دەروونزانی کۆمەڵایەتی و تیۆرییە هاوجەرخەکانی کۆمەڵناسیم ووتۆتەوە . لە ساڵی ٢٠١٧ وە ئەندامئ دەستەی وانە ووتنەوەم لە بەشی پەروەردەی تایبەتی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین .دبلۆمی ئەکادیمیم لە زانکۆ عەین شەمس لە وولاتی مسر هەیە لە بواری دەستنیشانکردن و ڕاهێنان و دانانی بەرنامەی چارەسەری لە بواری شڵەژانی ئۆتیزم هەیە لە ساڵی ٢٠٢١، ئێستا ئەندامی دەستەی وانەگوتنەوەم لە بەشی پەروەردەی تایبەت لە کۆلیژی پەروەردەی ی زانکۆی سەلاحەدین.